به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی به‌غدا باندێكی ده‌ستگیركرد كه به‌نیازبوون منداڵێك به 40 هه‌زار دۆلار بفرۆشن.
مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی به‌غدا به‌شی نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به مرۆڤ ئاشكرای كردووه كه باندێك به‌نیازبوون له‌ناوچه‌ی ئه‌عزمییه منداڵێك به 40 هه‌زار دۆلار بفرۆش و له‌وێشه‌وه منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بكه‌ن.
به‌شی نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به مرۆڤ روونیشكردۆته‌وه كه ئه‌و كاته‌ی بانده‌كه ویستویانه منداڵه‌كه بفرۆشن، به‌هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری بۆسه‌یه‌كی تۆكه‌مه‌یان له‌ناوچه‌ی وه‌زیرییه بۆ بانده‌كه داناوه‌ته‌وه و ده‌ستگیریان كردوون.
به‌شی نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به مرۆڤ ده‌شڵێت: دوای ده‌ستگیركردنی بانده‌كه رێوشوێنی یاسایی بۆ سزادانی تۆمه‌تباران به گوێره‌ی مادده‌ی شه‌ش له یاسای نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به مرۆڤ گیراوه‌ته به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.