Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:20

سوپای یٔەمریکا یەکەم نموونەی چەکێکی لەیزەری شەڕکەری تاقی کردەوە

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی پێگەی "New Atlas"، سوپای ئەمریکا یەکەم نموونەی سەرەتای چەکێکی لەیزەری کورت مەودای بڵاو کردەوە کە توانای هێرشبردنی هەیە، چەکی لەیزەری هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە جۆری DE-SHORAD تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا پەرەی پێدرا و، لەسەر زرێپۆشێکی شەڕکەری جۆری "Stryker" تەیارکرا و، بەمدوایە بەشداری لە مانۆڕێکی سەربازیی ئەمریکی کرد.

لە ئێستادا چەکی لەیزەر بژاردەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ پلانداڕێژەرانی جەنگ ئەمەش بەهۆی گوللـــە بێسنوورە کاراکەی کە تێچووی هەر گوللــەیەکی دەگاتە تەنها یەک دۆلار ئەمە جگە لە تواناکەی بۆ پێکانی ئامانجەکان بەخێرایی رووناکی.

سەربازانی گۆڕەپانی جەنگ زەحمەتە چەکدار بکرێن بە چەکی تیشکدار ئەگەر یاساکانی فیزیا هەڵنەوەشێنرێتەوە، بۆیە هەمیشە سوپای ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی دیکە بەدوای تیشکی لەیزەری دەگەڕێن کە دەکرێت لەسەر سەکۆ گوازراوەکان تەیار بکرێن کە دەبێتە سیستەمێکی بەرگریی لە دژی درۆنەکان و مووشەک و گوللـــە هاوەن و تۆپهاوێژەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.