Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:25

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریارێکی له‌باره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ڤاکسینیان وەرگرتووە ده‌رکرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی تایبەت بەو کەسانە دەرکرد کە ڤاکسین وەردەگرن.


 به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، وەزارەتی تەندروستی  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت،  بڕیارەکە لە سبەی چوارشه‌ممه‌وه‌ 1 ى 9 ى 2021 ، ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ ، كه‌  ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین لەگەڵ ژەمی دووەمدا  هه‌شت هه‌فته‌ ده‌بێت واتە 56 رۆژ.


 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌ێنێت، ئەو کەسانەی پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتووە و کاتی ژەمی دووەمیان بۆ دیاریکراوە، بەپێی ئەو کاتە دەبێت کە بۆیان دانراوە، وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئەو بڕیارەیان پاڵپشت بە رێنماییەکانی تەندروستی جیهانی دەرکردووە.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.