Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:51

ئیسپانیا سێ یاری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی سویدو جۆرجیاو کۆسۆڤۆ ئه‌نجامده‌دات

کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری له‌ شارۆچكه‌ی لاس ڕۆزاس له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌درید سازكردووه، ئه‌ویش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ سێ یاری پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سویدو جۆرجیاو كۆسۆڤۆ.
 لویس ئێنریكی راهێنه‌ری ئیسپانیا له‌ پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌یداو به‌ هاوشێوه‌ی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست، هیچ یاریزانێكی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بانگهێشت نه‌كردووه‌و به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتی به‌ یاریزانانی لاو به‌ستووه‌.
هاوكات پابلۆ فۆرنالێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی وێستهام بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ڕیزی ماتادۆر یاری ده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.