Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:34

بایرن میونشن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مارسێل سابیتزێری نه‌مسایی واژووکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بایرن میونشن به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مارسێل سابیتزێری نه‌مسایی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی لایپزیگ واژووكرد.
 له‌مباره‌وه‌ ئیداره‌ی بایرن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد كه‌ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ سابیتزێر تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وپێنج واژووكردووه‌و درێسی ژماره‌ هه‌ژده‌ی له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ پێده‌درێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، بڕی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بایرن پازده‌ ملیۆن یۆرۆیه، سابیتزێری ته‌مه‌ن بیست وحه‌وت ساڵ له‌ پێكهاته‌ی بایرن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یولیان ناگلسمانی ڕاهێنه‌ری پێشووی خۆی یاری ده‌كات.
 ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ دووه‌م یاریزانی لایپزیگه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی به‌ تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوودا، یاریزان دایۆت ئۆپامیكانۆ ڕیزی لایپزیگی جێهێشت و‌ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ بایرن واژووكرد.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.