Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:30

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئۆتۆمبێلێکی داعش یان لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کرد 

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی پاشماوەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، سێ تیرۆریست برینداربوون.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئاب-یان لە پارێزگای ئەنبار کە سێ تیرۆریستی داعشی لەناودابوو، بۆردومانکردووە.

لیوا یەحیا رەسول باسی لەوەشکردووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ تیرۆریستەکە برینداربوون و راشیگەیاندووە، بۆردومانەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا ئەنجامدراوە کە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگاکە ئەنجامیانداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.