Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:48

ڤیدیۆ .. چه‌کدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی کابوول یان راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو جەنەڕاڵ کینێت ماکێنز، فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی پێھاتووە.

دوای بڵاوبوونەوەى ئه‌و هەواڵە چەکدارانی و لایەنگرانی بزوتنەوەی تاڵیبان تەقەی خۆشیان بەرەو ئاسماندا کرد و درەنگانی شەوی رابردووش هێزێکی تایبەتی تاڵیبان چووەتە ناو فڕۆکەخانە.

لەلایەکی دیکەوە لەکاتی چوونە ناوەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ فڕۆکەخانەی کابوول، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان گوتی: ئەو شکستەی ئەمریکا وانەیەکە بۆ هەموو جیهان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.