Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:01

دانیشتنەکانى خولى پایزەى پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


دانیشتنەکانى خولى پایزەى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە و تێیدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای  هەموارى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابورى دەکرێت.
كاتژمێر 12 ى  نیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شەممەى داهاتوو 1 -9-2021  ، دانیشتنەکانى خولى پایزەى ساڵى سێیەم لە خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێى کارنامەى دانیشتنەکەی په‌رله‌مان، وێراى وتەى سەرۆکى پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بە بۆنەى کردنەوەى دانیشتنەکانى خولى پایزەى پەرلەمان، لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ( هەموارى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابورى لە هەرێمى کوردستان- عێراق) دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.