ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ـی8ـی2021 له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كاندا، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به یاوه‌ری شاندێك سـه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری دێرینی هه‌ولێر خاتوو "نه‌سرین خدر مه‌رجان" یان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا وێڕای هه‌واڵ پرسین و دۆخی ته‌ندروستییان، له پای ئه‌زموون و به‌خششی به‌رده‌وامیان و هه‌میشه وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی هه‌ولێر كه ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا- به‌شی شێوه‌كاریه، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێریان پێشكه‌ش كرد و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست كه تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامه له‌كاره‌هونه‌رییه‌كانی.
.ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.