Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:21

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاو به‌ 71 دۆلار و 68 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

 


لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 71 دۆلار و 68 سەنت.
رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا 71 دۆلار و 17 سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە 72 دۆلار و 70 سەنت تەواو کرد.
 به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 1،40 دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 68 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 68 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
نرخی نەوت دوو هەفتە بەرلە ئێستا، نزیکەی سەدا نۆ دابەزی، بەڵام تا رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، نزیکەی سەدا نۆ نرخەکان بەرزبوونەوە.
نیگەرانییەکان لە کاریگەری نەرینی شەپۆلی دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان، تا ئێستا کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت هەیە.
بەڵام لە رۆژانی رابردوودا، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئابووری چین دەستی بە گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی کردووەتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروست کرد.
بەهەمان شێوە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک بەهۆی مەترسی گەردەلوولەوە چۆڵ کراون و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.
لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانی بەیکەر هیوز تایبەت بە خزمەتگوزاریی کێڵگە نەوتییەکان لە راپۆرتی هەفتانەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا لە هەفتەی 21-27ی ئابدا بەراورد بە هەفتەی پێشتر، پێنج دانە زیادی کردووە و گەیشتووەتە 410 سەکۆ.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا 230 سەکۆ زیادی کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.