Erbil 27°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:19

ئه‌مڕۆ سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی بەیانی رۆژی شەممە 28  ى 8 ى 2021 ، ئیمانوێڵ ماکرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا بە مەبەستی بەشداریی کردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشیی گەیشته‌ به‌غدا و دوای تەواوبوونی لووتکەکە و دیدار و کۆبوونەوەکانی له‌ به‌غدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماكرۆن بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر.
ئیمانوێڵ ماکرۆن له‌گه‌ڵ گەیشتنی بە پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی فەرمییدا پێشوازیی لێ کرا.
بەپێی راگەیاندراوی کۆشکی ئێلیزێ، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لەسەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.
بڕیارە ماکرۆن دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی شاری مووسڵ بکات و لەوێش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.