دكتۆر عومه‌ر نوره‌دینی مامۆستای زانكۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به گرینگیى سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردسـتان رایگه‌یاند:
فه‌ره‌نسا وڵاتێكی به‌هێزو كاریگه‌ره له سیته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌ندامی 5 وڵاته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، فه‌ره‌نسا هه‌میشه رۆڵی سه‌ركردایه‌تی بینیوه. په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به‌و وڵاته بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه مێژووی په‌یوه‌ندی فه‌ره‌نسا و هه‌رێم بۆ پێش دروستبوونی قه‌واره‌ی كوردستان.
له سه‌رده‌می دروستبوونی داعش، فه‌ره‌نسا رۆلیكی كاریگه‌ری هه‌بوو له پشتیوانی كردنی هه‌رێمی كوردستان و بۆ 2 جار سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد. دواتریش له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌مه‌دا فه‌ره‌نسا رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی، و هه‌نگاوی نا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، له لابردنی گه‌مارۆی سیاسی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
په‌یوه‌ندی هه‌رێم و فه‌ره‌نسا بۆ وه‌چه‌رخانی مێژوویی ده‌گه‌رێته‌وه، جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و روئیای هاوبه‌ش. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌وڵی داوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیسلامی توندره‌و، هه‌روه‌ها پرسی كۆچ و تیرۆر و توندڕه‌وی كه هۆكاری ناسه‌قامگیرین بۆ ئه‌وروپا بۆیه فه‌ره‌نسا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بكه‌ن.
پشتیوانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێم بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی هه‌رێمی كوردستان بووه له رابردوو
هاتنی ئه‌وجاره‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه گونجاوو هاوسه‌نگه. كه رێز له ئازادی و كه‌مینه‌كان ده‌گرێت عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان جیاوازن، ئه‌وه‌ش دڵنه‌وایی ده‌دات به عێراق و هه‌رێم فه‌ره‌نسا جۆرێك له بۆشایی سیاسی له ئاینده پڕ ده‌كاته‌وه له عێراق.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆڵی فه‌ره‌نسا له عێراق زیاد بكات به‌ڵام هێواش و له سه‌ره‌خۆ.
پێشبینی ده‌كرێت له‌مه‌ودوا فه‌ره‌نسا له رووی كه‌لتوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماده‌یی زیاتری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 3 جار ماكرۆن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش واتایه‌كی گه‌وره ده‌به‌خشێت.
له رووی تێگه‌یشتن و تێڕوانینی هاوبه‌ش هه‌رێمی كوردستان له رابردوودا توانیویه‌تی سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌تێكی هاوسه‌نگ له ناوچه‌كه‌و جیهان په‌یڕه‌و بكات.
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.