Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:19

له‌ خولی فه‌ڕه‌نسادا لیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نانت تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی یاریه‌كانی گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی نانتی میوانداری به‌ده‌ست هێنا .
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر ستادیۆمی ئه‌لبۆگوار له‌شاری نانت به‌ریوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی سی و پێنج موسا دیمبلی تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد.
 یانه‌ی نانت له‌هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بوون و چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه‌ به‌لام یاریزانانی لیۆن پارێزگاریان له‌و گۆله‌ كردو یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان له‌ وه‌رزی تازه‌ به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو یاری تووشی یه‌كسان بوون هاتبوون و له‌یاریه‌كیش دۆرابوون یانه‌ی نانتیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات خاوه‌نی چوار خاله‌و له‌پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت .
 
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.