لێپرسراوى بەشى پلان لە بەڕیوەبەرێتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی سەرقاڵى کۆکردنەوەى ئامارى ئەو ماڵ و شوێنانەیە کە سیستهمى کارەباى وزەى خۆر(سۆلار)یان داناوە.
ئەندازیار ئەنوەرحمە سەعید، لێپرسراوى بەشى پلان لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەبا رایگهیاند، ماوەیەکە لە رێگەى فۆرمێکەوە بەشەکەیان سەرقاڵى کۆکردنەوە ئامارێکى وردەى دەربارەى ئەو هاوبەشانەى کارەبا کە سستمى بەرهەمهێنانى کارەبایان لە وزەى خۆر (سۆلار) داناوە، کە تیایدا بەوردى داتاى تەواویان لە تواناى بەرهەرمهێنان و جۆری سیستهمەکە وەردەگرین.
رونیشکردەوە مەبەست لە کۆکردنەوەى ئەو ئامارە، ئەوەیە کە داتاى پێویستمان لەبەردەستدا بێت، ئەو شوێنانەى ئەو سیستهمهیان داناو و تێکەڵ بە کارەباى نشتیمانى دەکەن و پەیوەستکردنی بە پێوەری زیرەک بۆ ئەوەی لە داهاتودا دوای کارکردن بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەو هاوبەشانە سوودمەندبن لە کاتی گەڕانەوەی ئەو ووزەیەی کە لەخۆتان زیادە بۆسەر تۆڕی کارەبا .
لە کۆتاییدا ئەو لێپرسراوى پلان، وتى: داوا لەو هاوبەشانەى کارەبا دەكەن کە ئەو سیستهمهیان داناوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتيمان بکەن ئەو فۆرمە بکەنەوە، کە بە دڵنیاییەوە لە ئایندەدا سودى لێوەردەگرن.
ئامارى ئەو ماڵانە کۆدەکرێتەوە کە سیستهمى کارەباى وزهى خۆریان داناوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.