Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:29

میسر و رووسیا پرۆتۆکۆلێکی هاریکاری هاوبەشی سەربازی و ئەمنییان واژووکرد

کوردستان TV
100%


وەزیری بەرگریی میسر، محەمەد زەکی و وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو پرۆتۆکۆلی هاریکاریی سەربازیی و ئەمنیی هاوبەشیان واژووکرد.
گوتەبێژی سوپای میسر، عەقید غەریب عەبدولحافز لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە محەمەد زەکی بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی سەربازیی سەردانی مۆسکۆی کردووە و لەگەڵ سێرگی شۆیگو کۆبووەتەوە.
غەریب عەبدولحافز راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بابەتانەکراوە کە بەلای هەردوولاوە گرنگن، بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە سەبارەت بە ئەزموونی سوپای هەردوو وڵات و پرۆتۆکۆلی هاریکاریی هاوبەش لە بوارەکانی سەربازیی و ئەمنیی واژووکراوە.
وەزیری بەرگریی میسر، محەمەد زەکی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا کە سێ رۆژی خایاند، دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ، گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.