Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:28

هونه‌رمه‌ند ونووسه‌ری ناوداری د.جه‌لیل ئازید کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری ناوداری كورد دكتۆر جه‌لیل ئازید به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ده‌روه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد.
  هونه‌رمه‌ند دكتۆر جه‌لیل ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو، تووشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن ببوو ته‌نیا دووپه‌نجه‌ی كار ده‌كرد هه‌رله‌رێگه‌ی ئه‌و دوو په‌نجه‌دا توانی كتێبێك به‌ناوی (تیورییه‌كانی موزیك) بنووسێت  و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌و و پێیه‌كانی له‌كار كه‌تووبوو،ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سویسرا كۆمپیوته‌ریٌكی تایبه‌تیان بۆ  دابین كرد بوو كه‌ توانای هه‌بوو به‌چاوه‌كانی نوسینه‌كانی ته‌واوو بكات، بۆیه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌ چاوه‌كانی خه‌ریكی كتێبكی نوێ بوو به‌ناوی (فه‌رهه‌نگی موزیكی كوردی) كه‌ پێك هاتبوو زیاتر له‌ 1200 لاپه‌ڕه‌،  به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ،نه‌خۆشی بواری نه‌دا كتێبه‌كه‌ ته‌واوو بكات.
  هونه‌رمه‌ند دكتۆر جلیل یه‌كێٌك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر و خزمه‌تێكی زۆری  هونه‌ری موزیك و قوتابیانی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێری كرد، دكتۆر جه‌لیل ده‌كاته‌ برای هونه‌رمه‌ند مامۆستا سالار ئه‌زید . 
ئا- كامران
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.