Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:19

قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری ته‌واوده‌کرێت، شه‌قامی هه‌ولێر کۆیه‌ - هه‌ولێر - شه‌قلاوه‌ ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە دەستپێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: بە مەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری ھەولێرە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی پیشاندا بە دەستپێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر - شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و رێنماییەکان.
کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ھەولێر لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گروپەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستاش بەشێکی ئەو شەقامە کە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکو (ھەولێر-شەقڵاوە)یە تەواو بووە و بە تەواو بوونی ئەو شەقامە بەشێکی زۆر لە قەڵەباڵغی ناو شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.