Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:24

بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021دابەش دەکات.

نەوزاد کامیل  بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران  بۆ ساڵی 2021 به‌شێوەی چەکی بانکی دابەشی سەر ئەو جوتیاران دەکەین کەئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە ،
بەم شێوەیه‌ی لای خوارەوە :
سلێمانی:3٫941 سێ ملیارو نۆسەدو چل ویەک ملیۆن دینار 
ھەولێر: 2٫517 دووملیارو پێنج سەدو حەڤدە ملیۆن دینار
دھۆک: 381 سێ سەدو ھەشتاو یەک ملیۆن دینار 
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە سە رەتای ھەفتەی داھاتوو ڕێکارە ئیدارییە کان دەست پێ دەکات ودواتر دابەش دەکرێت بە سەر جوتیاراندا لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی دانەوێڵەو بانکەکانی ھەرێمی کوردستان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.