Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:44

به‌ڤیدیۆ.. فه‌رهه‌نگی "گینیس" لیستی مرۆڤه‌ کورته‌ باڵاکانی له‌جیهان بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌م هه‌فته‌دا فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان ،لیستی مرۆڤه‌ كورته‌ باڵاكانی له‌ جیهان بڵاوكرده‌وه‌،له‌هه‌مان كاتدا به‌ ڤیدیۆ كورته‌ باڵای كۆلۆمبی"هیرناندیز" ی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌" كورته‌ باڵای ئه‌مریكی "كالفین فیلیبس" درێژییه‌كه‌ی 67 سانتیمه‌تره‌ بوو له‌ساڵی 1810، وه‌ مه‌كسیكی "لوسیا زاراتی"ئه‌ویش درێژییه‌كه‌ی 67 سانتیمه‌تر بوو له‌ ساڵی 1881، وه‌ به‌ریتانی "ئایدس بارلو" درێژییه‌كه‌ی 56 سانتیمه‌تر بوو له‌ ساڵی 1955.
له‌سه‌رده‌می ئێستاش دا لیسته‌كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌: هاوڵاتی چینی "شی بینگبینگ"  درێژییه‌كه‌ی ناگاته‌ 75 سانتیمه‌تر له‌ دوای ئه‌ویش هه‌ره‌یه‌ك له‌ "بریدجت گوردین" ئه‌مریكی و "جویتی ئه‌مگی" هیندی دێت له‌گه‌ڵ چه‌ندانی تر . 
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.