Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:41

ئێران .. بە هۆی لەبەرکردنی جلی کوردی هاووڵاتیەک سزای 11 مانگی بەندکرانی بەسەردا سەپا

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە زستانی ساڵی رابردوو دوای ئەوەی جلی کوردی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەنگ و رەنگی حکومەتی ئێران لەبەر کردبوو و دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 24ی ئابی 2021، سزای 11 مانگ بەندکرانی عەتا رەحمانزاده ناسراو بە شەماڵ سەقزی، خەڵکی شاری سەقز لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پاێزگای سنە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


شەماڵ سەقزی، پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت سزای 11 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. بە پێی ئەم سزایە ناوبراو دەبێت تا 10 رۆژی دیکە بۆ جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بناسێنێت، ئەم چالاکە کوردە رۆژی پێنجشەممە 2ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ دوای ئەوەی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەنگ و رەنگی ئێران لە گۆڕەپانی هەڵۆی شاری سەقز بە جلی کوردییەوە دەرکەوتبوو، دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.