Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:39

دوکان .. بەبڕى زیاتر لە 274 ملیۆن دینار چەند گوندێک روناک دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەى هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی_کارەبای_سلێمانی بۆ گەیاندنى کارەبا بۆ ئەو گوندانەی کە تائێستا خزمەتگوزارى کارەبایان پێنەگەیشتوە، لەسەر بودجەی داهاتی (۸٪) کارەبا، بەتێچووى نزیکەى (98) نەوەدو هەشت ملیۆن دینار کارەبای نیشتمانی گەیەنرایە چەند گوندێک لەسنووری قەزای دوکان.
پرۆژەکە بریتیە لەگەیاندنی کارەبای 11 kv بۆ گوندەکانی سورقاوشان قۆناغی دووەم و دوئاوان قۆناغی یەکەم کە راستەوخۆ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەتەواوبوونی پرۆژەکە نزیکەی (20) ماڵ لەو سنوورە سوودمەند دەبن بوون لەکارەبای نیشتمانی بۆ گوندەکانیان.
هەروەها پرۆژەکە قۆناغی سێهەمی هەیە کە بەهۆیەوە کارەبا دەگاتە گوندەکانی شێخان و زیلین کە لەلایەن کۆمپانیای (سانان)ەوە جێبەجێ کراوەو بڕی (176) ملیۆن دینار تێچووەکەی بووە.
هەر لەهەمان پرۆژە، کاری چاکسازیی بۆ چەند محاویلەیەک لەناوچەکەدا ئەنجامدراوە کە دەبێتە هۆی باشتربوونی کارەبا لەو سنوورە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.