وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەردەوامی دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد لە بازاڕەکان تا ئاستی گەیاندنی بە نرخی پێشوو.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، نەسرین محەمەد، دانهوێڵهی سلێمانی بە هاوکاری لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانی و سەندیکای فڕن و نانەواکان هەستاون بە تاقیکردنەوەی ئەو ئاردەی کە لە بەشە خۆراکی ئەم مانگەدا لە بریکارەکانی خۆراک بەسەر هاوڵاتییان دابەش کراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە نموونەی ئاردەکە کراوە بە نان و نانێی زۆر جوانی لێ دروست بووە و خاوەن فڕنەکان خواستی زۆریان لەسەر بووە.
راشیدهگهیهنن، نرخی فەردەی ئارد لە شاری سلێمانی دابەزیوە بۆ 23 هەزار دینار و هەوڵەکانی وەزارەتەکە لەپێناو زیاتر دابەزینی نرخی ئارد تا گەیشتنی بە ئاستی نرخی پێشوو، بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.