Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کۆمه‌لگه‌ی سێبیران دوو برا به‌ یه‌که‌وه‌ کوژران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٨/٢٥ ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕووداوی کوشتن لەسنووری قەزای خەبات ناحیەی سێبیران گوندی قەڵاچۆغان، دەست بەجێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ڵێکۆڵینەوە.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس دەرکەوت کە دوو برا کوژراوون بەناوەکانی (ڕێناس ستار خدر)و(رەنجدەر ستار خدر) وە زانیاری لەسەر کێشەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش کۆکرایەوە کە بەناوی (ی.ق.ع)ە کە ناسیاوی کوژراوانی ناوبراون.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری كوژرانی دوو براكه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

ئاشكراشی كردووه‌:پەڕاو بۆ ڕووداوەکە رێکخراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.