وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بادینان پهیامێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ڕایگهیاند: لە دوا قۆناغی جێنۆسایدی ئەنفال و ٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا، دەڤەری بادینان قوربانییەکی دیکەی گەورە تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بوو کە هەزاران کەسی بێتاوانی، شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارە بوون و سەدان گوندیشی خاپوور کران.
ڕاشیگهیاند: ئەنفال کە تاکە ڕێگەیەکی دیکتاتۆریەتی بەعس بوو بۆ مانەوەی خۆی و لەنێوبردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، خەون و خەیاڵێک بوو کە نەهاتەدی و هەرگیز بۆ هیچ کەسی دیکەش نایێتە دی.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: ئێستا کە یادگار و پاشینان و نەوەی شەھیدە سەربەرزەکانی ئەنفال، سەرقاڵی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانن، شکۆدارانە یادی قوربانی و شەهیدەکانمان دەکەینەوە و گرنگە حکومەتی فیدراڵی عێراقیش ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر بە کەسوکاری قوربانیان جێبەجێ بکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه: حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە خزمەتی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات و بە ئەرکی خۆی دەزانێت خزمەتگوزاریی زیاتر بگەیێنێتە هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمەکەمان.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021-8-25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.