Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:25

عێراق و چین گرێبه‌ستێکیان بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌کی وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با واژووکرد

کوردستان TV
100%


حکوومەتی عێراق گرێبەستێکی بۆ دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی خۆر مەبەستی بەرهەمێنانی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی واژوو کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گرێبەستەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەچاودێری سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی لەنێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای پاوەر چینی لەبارەی دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی بەخۆر بە توانای بەرھەمھێنانی دوو ھەزار میگاواتی کارەبا واژووکراوە و ھاتووە:
لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا، 750 میگاوات کارەبا بەرھەمدەھێندرێت تا ئەو کاتەی پڕۆژەکە تەواو دەبێت کە دوو ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەمدەھێندرێت.
پڕۆژەی وزەی خۆر بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، یەکەم پڕۆژەیە کە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت ئەوەیش بە ئامانجی ئەوەی ببێتە مایەی زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لەو وڵاتە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.