Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:27

پارتی و حزبی ده‌عوه‌: پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌ کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت

پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ده‌عوه‌ راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراقی، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوولا بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولادا، جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت.
 پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراقی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌روودوولایان ، به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و برایانه‌ وه‌سف كردووه‌ و  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن:    له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوولادا،  دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه‌ ئه‌نجام بدرێت و ده‌سته‌به‌ری بارودۆخێكی سه‌قامگیر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ده‌نگی هاووڵاتیان بكرێت، له‌ یاریكردن به‌ ده‌نگه‌كانیان، هاوكات رێز له‌ ویستی گه‌ل بگیرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.