Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:54

له‌پارکی شانه‌ده‌ر پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری وکتێب و کاری ده‌ستی کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ناوپاركی شانه‌ده‌ر پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ كرایه‌وه‌ كه‌له‌ سێ به‌ش پێكهاتبوو، (كتێب، شێوه‌كاری، كاری هونه‌ری ده‌ستی) بۆماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
 له‌پیشانگایه‌كه‌دا زیاتر له‌ دوو هه‌زار كتێب له‌ لێكۆلینه‌وه‌ ، وه‌رگێران ، ئایین، منداڵان، لێكۆڵینه‌وه‌ نمایش كراون به‌به‌شداری،25 ده‌زگاو كتێبخانه‌ به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.
له‌ پیشانگایه‌كه‌دا چه‌ندین كاری ده‌ستی ئافره‌تان  له‌ جوانكاری و كه‌رسته‌ی ناوماڵ و سه‌رمێزنمایش ده‌كرێت .له‌گه‌ڵ نمایش كردنی 25 تابلۆی كه‌به‌ده‌ستی 6 هونه‌رمه‌ند دروستكراوه‌ نمایش كراوه‌.
شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ نمایش كراوه‌ بۆ فرۆشتنه‌ ،كتبه‌یه‌كات به‌ داشكاندنی 30% ده‌فرۆشێن.
 ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.