سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای موسڵی راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی فەوجی سێ سەربە سوپا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی و دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستیان لە گوندەکانی گرکافر و مەنابع سەربە ناحیەی زوممار باکووری رۆژئاوای پارێزگای موسڵ، دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون و باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.
سوپای عێراق: له پارێزگای موسڵ 4 تیرۆرستی داعش دهستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.