Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:30

درێژترین پیاوی ئه‌مریکا له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%


درێژترین پیاو له‌ ئه‌مریكا به‌ناوی "ئیگۆر فوفكۆفسنسكی" له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵی  به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچ دواییكرد.
ئیگۆر فوفكۆفینسكی به‌ره‌سه‌ن خاڵكی ئۆكرانیایه‌، دانیشتوی ولایه‌تی مینیسۆتا بوو، درێژترین پیاوی ئه‌مریكای بووكه‌ ، درێژییه‌كه‌ی دوومه‌تر و51 سانتیمه‌تر بوو .
ئیگۆر له‌ ساڵی 2009 به‌شداری كردبوو له‌ كه‌مپینه‌كانی  ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ،كاتێ تیشیرتێكی له‌به‌ر كردبوو له‌سه‌ری نووسرابوو "گه‌وره‌ترین لایه‌نگری ئۆباما له‌ جیهان" 
شایانی باسه‌ درێژترین پیاو له‌ مێژووی ئه‌مریكا پیاوێك بوو به‌ناوی "رۆبرت وادلو" درێژییه‌كه‌ی دوو مه‌تر و 72 سانتیمه‌تر بوو له‌ساڵی 1940 له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵی كۆچی دواییكرد.
ئا- كامران
ژێده‌ر- شه‌فق نیوز


 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.