سوپای عێراق دەستگیرکردنی شەش داواکراو، خاپوورکردنی حەشارگەیەکی داعش و دەستبەسەرداگرتنی سێ بۆمب و شەش مووشەکی لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکووک لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش داواکراویان دەستگیرکردووە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، حەشارگەیەکی داعش خاپوورکراوە و دەستیش بەسەر سێ بۆمب، شەش مووشەک و 110 قەوانی ھاون عەیار 60 ملیمەتردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەو ناوچەیە نەدراوە کە ئۆپەراسیۆنەکەی تیایدا، ئەنجامدراوە.
له پارێزگای کهرکوک حهشارگهیهکی داعش خاپوورکرا و 6 داواکراویش دهستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.