سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له 33یه‌مین ساڵیادى ئه‌نفالى بادیناندا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: پێویستە حکوومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال بکاتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/8/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له 33یه‌مین ساڵیادى ئه‌نفالى بادیناندا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: لە سی و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەکەینەوە، کە لە دوا قۆناغی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا، ڕژێمی بەعسی عێراق، پرۆسەی ئەنفالکردنی دەڤەری بادینانی دەست پێ‌کرد و لە ئەنجامدا، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکە، شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی وێران و دەیان هەزار کەسیشی ئاوارە و دەربەدەر کرد.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: لەم یادە خەمناکەدا، جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، کە پێویستە حکوومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال بکاتەوە، لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپات دەکاتەوە.
مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دروود بۆ گیانی پاکی قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.