سەرەڕای ھەڵکشانی نرخی نەوت و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار، وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێ قەرزێکی دیکە لە بانکی نێودەوڵەتی بکات، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، داھات بەشی پڕکردنەوەی کورتهێنان دەکات و پێویستی بە قەرز نییە.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، وەزیری دارایی و ئابووریی عێراقی فیدڕاڵ دەیەوێ قەرزێکی چوار ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی وەربگرێت، ئەمە لە کاتێکدایە عێراق لە ئێستادا پێویستی بە قەرزکردن نییە، لەبەر ئەوەی داھاتی نەوتی و نانەوتیی عێراق بەشی ھەردوو بودجەی وەبەرھێنان و کارکردن دەکات، ھەتا داھاتی عێراق زیادە و بەشی پڕکردنەوەی کورتھێنانیش دەکات.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی دەشڵێت، تا ئێستا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ جیددی نییە لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی عێراق.
سەفار ئاماژەی بۆ ئەوەش دهكات، ھیچ سیاسەتێکی دارایی روون لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی دارایی و ئابووریی وڵات نییە، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئامادەکردنی بودجەش بڵاو دەکرێنەوە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، تەنیا بۆ بەرچاوی راگەیاندنەکانە، واتە تەنیا قسەی بریقەدار لە راگەیاندنەوە دەکرێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی: عێراق دەیەوێ قەرزێکی 4 ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی وەربگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.