Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:10

لیژنه‌ی یاسایی 4 پڕۆژه‌ یاسا ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%


لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتى خۆى له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد
له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌ و ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه‌یان كراوه‌،  لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سرپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ پڕۆژه‌یاساكانی (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌ (٣)ى ساڵی ٢٠١١، هه‌موارى دووه‌مى یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (١٤)ى ساڵی ١٩٩٣، هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (١٠)ى ساڵی ٢٠١٠، هه‌موارى پیاده‌كردنی یاسای بازرگانیى عێراقى ژماره‌ (٣٠)ى ساڵی ١٩٨٤ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئاماده‌ كرا و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی بۆئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ بكرێت.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.