ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/8/2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، میرى ده‌وڵه‌تى كوێت، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى خوشكیان خاتوو شێخه به‌درییه ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى خانه‌واده و كه‌سوكاریان بداته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.