په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندی هه‌ولێر، بڕیارێكى له‌باره‌ى یه‌كپۆشیی جلوبه‌رگى قوتابییان بۆ ساڵى خوێندنى 2021 - 2022 ده‌ركرد.
بەپێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، كە ئاراستەی سەرجەم باخچەی ساوایان، قوتابخانه بنەڕەتی و ئامادەییەكان كراوە و رایده‌گه‌یه‌نن: بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 ئاگادارتان دەكەینەوە، پابەند بن بە پەیڕەوكردنی یەكپۆشیی جلوبەرگی قوتابییان لە قوتابخانە حكوومییەكان بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، دایكان و باوكان سەرپشك و ئازادن لە دابینكردنی جلوبەرگ بۆ ڕۆڵەكانیان و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت بە بەرێوەبەری قوتابخانەكان دەست بخاتە كڕینی جلوبەرگی قوتابییان، یاخود ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا و پۆشاكفرۆشەكان و هیچ (لۆگۆیەك) و ناونیشانێك قبووڵ ناكرێت لەسەر جلوبه‌رگ هەبێت.
لیستی یەكپۆشی قوتابییان
1- جلوبەرگی باخچەی منداڵان
كچ: كراس (پەمەیی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (ڕەساسی)
كوڕ: كراسی (شین) لەگەڵ پانتۆڵی (ڕەساسی)
2- جلوبەرگی قۆناغی 1 تا 6ى بنەڕەتی
كچ: كراس (سپی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (ڕەساسی)
كوڕ: پانتۆڵی (ڕەساسی) لەگەڵ كراسی (سپی)
3- جلوبەرگی قۆناغی 7، 8 و 9ى بنەڕەتی
كچ: كراس (سپی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (نیلی)
كوڕ: پانتۆڵی (نیلی) لەگەڵ كراسی (سپی)
٤- جلوبەرگی قۆناغی 10، 11 و 12ى ئامادەیی (زانستی - وێژەیی - پیشەیی - ئیسلامی)
كچ: كراس (پەمەیی) لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی (ڕەش)
كوڕ: پانتۆڵی (ڕەش) لەگەڵ كراسی (سپی)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.