Erbil 32°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:19

ئه‌مریکا.. ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌که‌ی ویلایه‌تی تێنێسی بێسه‌روشوێنن گه‌یشته‌ 50 که‌س

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ویلایه‌تی تێنێسی باشووری ئەمریکا كه‌ له‌ ئاكامی بارینی بارانی به‌لێزمه‌دا روویدا، بێسه‌روشوێنن گه‌یشته‌ ٥٠ كه‌س.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ روو، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ لانیكه‌م 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی بێسه‌روشوێنانیش له‌ 45 كه‌سه‌وه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ 50 كه‌س.

دامه‌زراوه‌ی كه‌شناسیی نیشتمانیی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات، باران سێ هێنده‌ی جاران له‌و ناوچانه‌ باری بێت كه‌ لافاو گرتوونیه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی لافاوه‌كه‌یشه‌وه‌ رێگاكانی هاتوچۆ، هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و كاره‌با تێك چوون.

دوو منداڵی جمكی ته‌مه‌ن حه‌وت مانگ، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.