Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:10

گه‌وره‌ تیرۆرستێکی داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای  موسڵ دەستگیر کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی لە فیرقەی 16 سەربە وەزارەتی بەرگریی، پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە گوندی شێخ مەعروف سەربە ناحیەی حەمیدات لە پارێزگای موسڵ، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو ھێزەکانی بۆمبڕێژکردن سەربە داعش چەکداربو و بەپێی ماددەی چواری تیرۆریش داواکرابوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.