Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:13

هێزەکانی پێشمەرگە چەندین مینی چێندراوی چەکدارانی پەکەکەیان پووچەڵ کردەوە

کوردستان TV
100%


ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە چەندین بۆمبی چێندراوی چەكدارانی پەكەكە پووچەڵ كرانەوە، كە لەسەر ڕێگەی نێوان ئامێدی و دێرەلووك داندرابوونەوە.
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی  رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ  دەست بەسەر 30 كیلۆ تى ئێن تیدا گیراوە، كە لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە لە شێوەی بۆمبی چێندراو لەسەر ڕێگەی سەرەكیی نێوان ئامێدی و دێرەلووك، لە بەرانبەر گوندی سەرگەلی داندرابوونەوە.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: هەر كە هێزەكانی زێرەڤانی بە هەوڵەكەی چەكدارانی پەكەكەیان زانیوە، خۆیان گەیاندووەتە شوێنەكە و بۆمبەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە.
 سه‌رچاوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌شڵێت، مینە چێندراوەكان لە دوو شوێن داندرابوونەوە و بریتی بوون لە 30 كیلۆ تی ئێن تی.
سەرچاوەكە ئەوەشی دووپات كردەوە كە بوونی هێزەكانی پەكەكە لەو سنوورە، مەترسییەكی بەردەوامە، چونكە پێشتریش ڕەفتاری لەم جۆرەیان كردووە و بۆمبی دیكەیان داناوەتەوە و مەترسیی راستەوخۆیان لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.