Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:13

دھۆک .. پێشبڕکێی نێوان 2 ئۆتۆمبێل قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە رووداوێکی ھاتۆچودا لە سەنتەری شاری دھۆک کە بە ھۆی پێشبرکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا دوو گەنج بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریش بەر ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

 کاتژمێر 9ی  شه‌وی رابردوو لە ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆک لە سەر شەقامی بارزان دوو ئۆتۆمبێل کە یەکیان لە جۆری کۆرۆلا تەکسی و ئەوی دیکە لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن بوو لە کاتی پێشبرکێدا تووشی رووداوێکی ھاتۆچۆ بوون و بەم ھۆیەوە دوو گەنج بریندار بوون.

 بەپێی گوتەی شاھێدحاڵەکان ھەردوو ئۆتۆمبێل بەخێرایەکی زۆر پێشبرکێیان لەگەڵ یەکتر کردووە بەم ھۆیەوەش شۆفێرەکان کۆنترۆڵیان لەدەستداوە .

ھەر بەپێی گوتەی شاھێدحاڵەکان، ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا تەکسی وەردەگەرێت و ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤەلۆن-یش خۆی بە ئەستونێکی کارەبادا دەکێشێت.

 تەندروستی دھۆک  رایده‌گه‌ێنێت:   ئەو دوو گەنجەی کە برینداربوونە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا تەکسی بوون، کە یەکێکیان تەمەنی 19 ساڵ و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 23 ساڵ بووە

راشگەیەندرا کە ھەر لە دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن لەو شوێنە ئامادەبوون و ھەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک گواستراونەتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.