Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:21

ئەمریکا.. ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی تێنێسی گەیشتە 67 کەس

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەهۆی بارانبارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی تێنێسی خۆرهەڵاتی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 22 کەس.
بەرپرسانی پەیوەندیدار لە ویلایەتەکە، باسیان لەوە کردووە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، رێگای هاتوچۆی شاری واڤیرلی داخراوە و کارەبای ناوچەکانی هیکمان، هۆستن و هومفریس پچڕاوە.
بەرپرسەکان ئەوەشیان خستوەتەڕوو کە ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ 22 کەس و 45 کەسیش بێ سەروشوێنن.
لەو ناوچانەی لافاوەکە کاریگەر بووە لە کاتژمێر 20:00ەوە، هاتوچۆ قەدەغەکراوە و هێلیکۆپتەر و تیمی فریاکەوتنیان بۆ رەوانە کراوە و کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەیان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.