له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كرمانج عه‌بدولڵا بەرپرسی لقی ۲۳ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌چووغ، سه‌باره‌ت به پرسی پەکەکە وه‌ك ئامڕازێک بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:
په‌كه‌كه سه‌ره‌تای دروستبوونی خه‌باتی له چوارچێوه‌ی كوردستانی توركیا بوو، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی باشووریش هاوكاریان بوو، به‌ڵام دواتر به گژ ئه‌و پارتانه بووه‌وه شكسته‌كانی خۆی له توركیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شكستانه‌ی بۆ باشووری كوردستان بگوازێته‌وه.
دژایه‌تی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات په‌كه‌كه ئه‌مرۆ بۆته دارده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمی و هاوكاریان ده‌كات و ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین كۆسپه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی له توركیا به‌ڕێوه‌چووه به‌تایبه‌تی له كوردستانی باكوور، كه به‌ڕێزان سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵیان هه‌بوو له‌و پرۆسه گرنگه، كه‌چی په‌كه‌كه نه‌یانهێشت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
په‌كه‌كه هیچ شه‌رعیه‌تی نیه جێگره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، په‌كه‌كه رێگری ده‌كات ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش بچێت، كه‌چی له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی و داعش هاوكاری ده‌كات بۆ لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان. پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێت، ئایا په‌كه‌كه بۆ له هه‌رێمی كوردستانه ؟
به‌داخه‌وه ئه‌و نا ته‌باییه‌ی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، كیشه‌ی په‌كه‌كه به پارتی ده‌به‌ستنه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندی به پارتییه‌وه نییه. به‌ڵكو ئه‌و كێشه‌یه له نێوان په‌كه‌كه‌و ته‌واوی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئایا په‌كه‌كه كاری چیه له ئاغجه‌له‌ر ؟ چ ده‌كات له هه‌ڵه‌بجه ؟ به‌ڵام ئه‌و یهكنهبوونهی كورد له هه‌رێم وای كرد كه په‌كه‌كه ئیستیغلالی ئه‌و هه‌ڵوێسته بكات و دژایه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات. ئه‌وه‌ی رێگره له ئیداره‌ی شنگاڵ، په‌كه‌كه‌یه نه‌ك حكومه‌تی عێراق ، مانگانه په‌كه‌كه چه‌ك و مووچه‌یان پێ ده‌درێت له لایه‌ن حشدی شه‌عبییه‌وه. خزمه‌تی به ئه‌جیندایه‌ك ده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئیقلیمی.
سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی داعش له سنووره‌كانی مه‌خموور، دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جموجۆڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه له رووی رێكخستن و چه‌كداری و له رووی ئیمكانیاتی دارایی‌ش زیاتر رۆڵی خۆی زیاتر ده‌بینێت.
داعش ئێستا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر عێراق و ناوچه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان. تا پێشمه‌رگه‌ش نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سنوورانه ئه‌وا داعش زیاتر چالاكی ده‌بێـت و هه‌ره‌شه ده‌بێت له سه‌ر گونده كوردنشینه‌كان.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.