Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:53

سینه‌ما سالم پڕۆژه‌ی پێکه‌وه‌ بینینی فیلمی کوردی ساز ده‌کات

کوردستان TV
100%


 سینه‌ما سالم له‌شاری سلێمانی ،پڕۆژه‌ی پێكه‌وه‌ بینینی فیلمی كوردی بۆماوه‌ی چوار هه‌فته‌ ساز ده‌كات.
ره‌وه‌ز حه‌مه‌ ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما سالم  راگه‌یاند" له‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌فتانه‌ نمایشی به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌كان ده‌كه‌ین و له‌ دوای نمایشكردن، گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ سازده‌كه‌ین كه‌ له‌و رۆژه‌دا نمایشكراون".
به‌رنامه‌ی مانگی یه‌كه‌می "پرۆژه‌ی پێكه‌وه‌ بینینی فیلمی كوردی " به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
هه‌فته‌ی یه‌كه‌م: 24-8-2021 
تایبه‌ته‌ به‌ نمایش و گفتوگۆ كردنی سێ كورته‌فیلمی شوان عه‌تووف
ناوی كورته‌فیلمه‌كان: ''ماڵ و كلیل - باخه‌كه‌ی باوكم - ده‌لاك و دونیا"
كاتی ده‌ستپێكردنی نمایش: 3ی پاشنیوه‌ڕۆ
كاتی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ: 4ی پاشنیوه‌ڕۆ
ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی: حه‌سه‌ن عه‌لی
هه‌فته‌ی دووه‌م: 31-8-2021 
 تایبه‌ت به‌ نمایش و گفتوگۆ كردنی پێنج كورته‌فیلمی كامه‌ران جه‌مال
ناوی كورته‌فیلمه‌كان: ''نه‌وره‌س- گه‌ڕان- له‌ ناو گۆڕستان- سوتووه‌كانی جه‌نگ- مردن له‌ باخی سێودا"
كاتی ده‌ستپێكردنی نمایش: 3ی پاشنیوه‌ڕۆ
كاتی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ: 4ی پاشنیوه‌ڕۆ
ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی: كارزان كاردۆزی
هه‌فته‌ی سێیه‌م: 7-9-2021 
تایبه‌ت به‌ نمایش و گفتوگۆ كردنی سێ كورته‌فیلمی هه‌وراز محه‌مه‌د
ناوی كورته‌فیلمه‌كان: ''زه‌ویی ونبوان- ڕیكۆرد- پێكه‌نین و بیرچوونه‌وه‌"
كاتی ده‌ستپێكردنی نمایش: 3ی پاشنیوه‌ڕۆ
كاتی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ: 4ی پاشنیوه‌ڕۆ
ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی: مه‌نسوور ته‌یفووری
هه‌فته‌ی چواره‌م: 14-9-2021 
تایبه‌ت به‌ نمایش و گفتوگۆ كردنی چوار كورته‌فیلمی دانا كه‌ریم
ناوی كورته‌فیلمه‌كان: ''سپی و ڕه‌ش- چیرۆكی یه‌كه‌م- دوورگه‌ی مروارری- كچی با"
كاتی ده‌ستپێكردنی نمایش: 3ی پاشنیوه‌ڕۆ
كاتی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ: 4ی پاشنیوه‌ڕۆ
ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌: شاهۆ عارف
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.