بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە 22 ئابی 2021، یەکەمین کاروانی عومرەکاران لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەم کاروانە بە یەکەمین گەشتی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت دوای کۆتاییھاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ،.
لەمبارەیەوە، بەرێوەبەری گشتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، نیاز شێخ راغب نەقشبەندی رایگەیاند، ژمارەی عومرەکاران ٩٤ کەسە و یەکەمین گەشتی عومرەیە دوای حەج کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعوودیە سەفەر بکات.
بەرێوەبەری گشتی حەج وعومرە گوتیشی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف ھەموو کارئاسانییەک دەکەن بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی گەشتی عومرە بکەن.
جێی ئاماژەیە، ماوەی دوو ساڵە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، گەشتی حەج و عومرە بۆ سعوودیە راگیرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.