له راگه‌یاندراوێكدا، مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 22 ى 8 ى 2021 ، لە گوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار شۆفێرێک کە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیسی پێ بوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بەهەڵە برازایەکی خۆی کەتەمەنی یەک ساڵ و نیو بوە بەناوی (ئایسان اسماعیل نجمەدین ) دەشێلێت و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
راشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
گه‌رمیان.. شۆفێرێک بەهەڵە برازایەکی خۆی بەئۆتۆمبێل ده‌کوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.