بهیانی ئهمڕۆ یهكشهمه 22 ى 8 ى 2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت و لەفڕۆکەخانەی بەغدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، عێراق سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردن و حکومەتیش پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاری کراوی خۆیدا لەگەڵ گەرەنتیکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان و رەخساندنی کەش و هەوایەکی لەبار بۆ پرۆسەکە.
پێش بەرێککەوتنی بۆ کوەیت کازمی دوپاتیکردەوە سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتاندا لە نێویشیاندا کوەیت ، ھەروەھا رایگەیاند ، لە سەردانەکەدا دۆسیەکانی ئابوری و سیاسی و وزە و وەبەرھێنان و چەند دۆسیەیەکی تر تاوتوێ دەکرێن .
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی گەیشتە کوەیت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.