Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 13:18

د. نه‌وزاد هیتۆتی: ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت کۆتایی به‌ شه‌ڕه‌ ناکۆتاکان بێنێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مەترسییەکانی داعـش و سیاسەتی داهاتووی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ناوچەکە دكتۆر نه‌وزاد هیتۆتی مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند:

بێگومان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گۆڕاوه‌، كه‌ خۆی له‌و خاڵانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كۆتایی به‌شه‌ڕه‌ ناكۆتاكان بێنێت هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات سه‌ربازانی له‌و ناوچانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دیكه‌ تووشی نه‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست لای ئه‌مه‌ریكا گرنگی نه‌ماوه‌ زیاتر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روو به‌رووی چین و روسیا ده‌بێته‌وه‌. هه‌مان فاكته‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌ له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ هێزی سه‌ربازی له‌ ماوه‌ی 11 رۆژ له‌ ئه‌فغانستان هه‌ره‌سی هێنا به‌هۆی بونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌و هێزانه‌، هه‌روه‌ها دابه‌شبوونێكی سیاسی له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها ئه‌فغانستان به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرت به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه‌، ئه‌و خاڵانه‌ بووه‌ هۆی هه‌ره‌س هێنانی ئه‌فغانستان و هاتنی تاڵیبان.

له‌ عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و خاڵانه‌ بوونی هه‌یه‌، وه‌ك هێزه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ مانگی 12 ئه‌گه‌رهه‌یه‌ هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی بكشێته‌وه‌، هه‌رچه‌ند جیاوازی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌و بارودۆخی عێراق له‌ ئه‌فغانستان باشتر نابێت. ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی له‌ عێراق هه‌یه‌ داعش چالاكی نه‌بێت، هه‌ژموونی ئێرانی له‌ سه‌ر نه‌بێت.

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا بوونی له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه‌ به‌ مه‌رجێك كورد هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌كریزی و یه‌كهه‌لوێستی تیا به‌دی بكرێت ئه‌مه‌ریكا له‌ ماوه‌ی رابردوودا گه‌یشتووته‌ قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ی ناتوانێت عێراق كۆنترۆڵ بكات و وڵاتێكی دیموكراسی دروست بكات.

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.