له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به مەترسییەکانی داعـش و سیاسەتی داهاتووی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ناوچەکە كارۆخ خۆشناو سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆتی كوردی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند:
ئیداره‌ی بایدن له سه‌ر سیاسه‌تی تره‌مپ ئه‌روات، له رووی ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی به شێوه‌یه‌كی نوسراو بایدن ستراتیژیه‌تێكی رانه‌گه‌یاندووه، بایدن ئه‌وه‌لیات و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئێستا زیاتر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی روسیا و چینه، كه‌واته فۆكسه‌كه له سه‌ر ئه‌وانه، رایان وایه چیتر شه‌ری بێكۆتاكان نه‌كه‌ن ناتوانن به زه‌بری هێز دیموكراسیه‌ت به سه‌ر ئه‌و میلله‌تانه بسه‌پێنن له ناوچه‌كه بۆ نموونه ئه‌فغانستان.
پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و ناوچانه ئه‌وان خه‌می ناوچه‌كانیان بن نه‌ك ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ریكا چیتر گرنگی به شه‌ڕه ناكۆتاكان ناكه‌ن جۆبایدن شاره‌زایه له سه‌ر سیاسه‌تی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای وا نییه له خه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لابدات.
سیناریۆی ئه‌فغانستان له عێراق دووباره نابێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا خۆی هێزه مه‌شقكاره‌كان و راهێنه‌ره‌كانی خۆی ده‌پارێزێت. راسته فاكته‌ره‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق نزیكن له یه‌كتر به‌ڵام هه‌مان سیناریۆ دووباره نابێته‌وه. ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی داوه له رێی دانوستانه‌كان له رووی سیاسی و وزه و ئه‌من و ئاسایش، هه‌روه‌ها له خوێندنی باڵا‌و كه‌لتوری پاڵپشتی عێراق بكات. پرسی تیرۆر پرسێكی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه ناكرێت وڵاتانی جیهان ده‌ستبه‌رداری جه‌نگی دژه تیرۆر بن.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.