Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:02

دۆخی ئەمەریکا و ئایندەی بایدن

کوردستان TV
100%

دۆخی ئەمەریکا و ئایندەی بایدن

ئاسۆ شێخوەسانی

وەک دەزانین لەماوەکانی ڕابردوودا {جۆ بایدن } کاندیدی دیموکڕاتەکان لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ئەمەریکادا سەرکەوتنی بەسەر ڕکابەرەکەی {دۆناڵد تڕامپ}  سەرۆکی پێشووتر و کاندیدی کۆماریەکان بەدەست هێنا، کاندیدی کۆماریەکان بایدنی بە ساختەکار لە هەڵبژاردن و بەکار هێنانی دەنگی مردووەکان  لەبەرژەوەندی خۆی تۆمەتبار کرد ، دواتر دادگای ئەمەریکا هەموو ئەو تۆمەتانەی کاندیدی کۆماریەکان تڕامپی ڕەتکردەوە کە دژی کاندیدی دیموکڕاتەکان کرابوو. 

ئێستا وا بۆ زیاتر لە چەند مانگێک دەچێت بایدن سەرۆکی ئەمەریکایه بە پێی ڕاو بۆچوونی سیاسەتوانان و شارەزایانی ئەمەریکا مامۆستای زانکۆ بێت ئەگەری دورخستنەوەی جۆ بایدن هەیە لە پۆستەکەی بە بیانووی ئەوەی کە پشکنینێک هەیە بۆ سەرۆکانی ئەمەریکا  کە جۆ بایدن ئامادە نیە بیکات لە کاتێکدا دوو سەرۆکەکەی پێش خۆی ئەم پشکنینەیان کردووە ، وە پزیشکی پێشووتری ئیدارەکانی {ئۆباما و تڕامپ }  بەشویەکی فەرمی داوای لە بایدن کردووە کە دەست لەکار بکێشێتەوە یان کۆنگرێس بەشێوەی فەرمی لە کار دووری بخاتەوە بە گووتەی ئەو پزیشکە جۆ بایدن کێشەی{هزری ، جەستەیی } هەیە  کە بە پێی دەستوری ئەمەریکا دەبێ لە کار دوور بخرێتەوە دوای ئەوەی جۆ بایدن ڕەتی کردۆتەوە تێستی cognitive بکات لە کاتێکدا هەموو سەرۆکەکانی پێشوو ئەم تێستەیان کردووە بەڵام بایدن سەرۆکی ئێستا بە فەرمی ڕەتی کردۆتەوە ئەم تێستە ئەنجامبدات بەمەش ئایندەی بایدن دەکەوێتە مەترسیەوە ئەگەری لەکار لادانی هەیه بە پێی دەستووری ئەمەریکا. 

ئەگەر ئەم ڕووداوە ڕوو بدات ئەوا دوای ئەوەی بایدن لەکار دوور خرایەوە بە پێی دەستوور لەحاڵەتی مردن یان دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جێگرەکەی دەبێتە سەرۆکی ئەمەریکا ئە جێگری ئێستای جۆ بایدنیش {کامەڵا هاریسە} کە دەبێتە شوێنگرەوەی جۆ بایدنی سەڕۆکی ئێستا لە حاڵەتی دوور خستەوەی

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.