وه‌زاره‌تی پاراستنی هاووڵاتییان له یونان بڵاویكرده‌وه كه حكوومه‌ت بڕیاریداوه له سه‌ر سنووری نێوان یونان و توركیا دیوارێكی پۆلایی دروست بكات.
به گوێره‌ی راگه‌ینراوی ئه‌و وه‌زاره‌ته، حكوومه‌تی یونان بۆ رێگریكردن له رویشتنی ئاواره ئه‌فغانییه‌كان له توركیاوه بۆ یونان، دیوارێكی پۆلایی به درێژایی 40كیلۆمه‌تره له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و یونان دروست ده‌كات.
له راگه‌ینراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه یونان نایه‌وێت وه‌كو ساڵانی رابردوو رووبه‌رووی شه‌پۆلی به لێشاوی ئاواره‌كان ببێته‌وه بۆیه بڕیاری داوه كه ئاسایشی سنووره‌كانی توندتر بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌م دیواره دروست ده‌كرێت.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه ساڵی رابردوو كاتێك له نێوان توركیا و ئه‌ورووپادا ناكۆكی هه‌بوون، توركیا ئاواره سوورییه‌كانی روانه‌ی سه‌ر سنووری یونان كردبوو و به‌هۆیه‌وه ناكۆكی له نێوان توركیا و یونان ده‌ركه‌وتبوو و هه‌ر دوولا یه‌كتریان به بازرگانی كردن به ئاواره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
یۆنان له‌سه‌ر سنووری تورکیا دیوار دروست ده‌کات
بۆ رێگریكردن له رویشتنی ئاواره ئه‌فغانییه‌كان ئه‌و دیواره دروست ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.