Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 05:06

جیهان.. زیاتر له‌ چوار ملیار و 910 ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا به‌کارهێندراوه‌

کوردستان TV
100%


زیاتر له‌ چوار ملیار و 910  ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له‌ چوار ملیار و 910  ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چین به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 920 ملیۆن دۆز له‌ پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به‌ دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 576 ملیۆن و 117 هه‌زار دۆز له‌ پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 360 ملیۆن و 630 هه‌زار له‌ پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 173 ملیۆن و 650هه‌زار و ژاپۆنیش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 115 ملیۆن و 740 هه‌زار دۆز له‌ پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له‌ 88 ملیۆن و 160 هه‌زار و 935 دۆز ڤاكسین به‌كارهێندراوه‌. به‌ جۆرێك بۆ 45 ملیۆن و 720 هه‌زار و 733 كه‌س دۆزی یه‌كه‌م و بۆ 34 ملیۆن و 886 هه‌زار و 99 كه‌سیش دۆزی دووه‌م به‌كار هێندراوه‌. به‌مه‌یش تورکیا لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه‌ له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 211 ملیۆن و 647 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 429 هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ​​​​​​​

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.